Cîhan
ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری دایەوە
پەیامی کورد... ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری دایەوە
لە وەڵامی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەکانیان لە هەولێر، هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێرشیان بۆ سەر چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارییەکان ئەنجامداوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو شوێنانەی هێزەکانی ئەمریکا بۆردومانیان کردوون بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون لە پارێزگای بابل.
ئاشکراشیانکرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەش چەکداری حەشدی شەعبی و نۆ کارمەندی سەر بە هێزەکانی ناوخۆ برینداربوون.