ئەمریکا و ١١ وڵاتی دیکە بەیاننامەیەك لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق بڵاودەکەنەوە
پەیامی کورد … ئەمریکا و ١١ وڵاتی دیکە بەیاننامەیەك لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق بڵاودەکەنەوە
ئەمریکا و 11 وڵاتی دیکەی جیهان پێشوازی لە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن و دهڵێن ژینگەیەکی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان بەشداری لە پڕۆسەی دهنگدان بكهن.
له بهیاننامه هاوبهشهكهی ئهو وڵاتانهدا هاتووه، "وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک، فنلەندا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نیوزلەندا، نەرویج، سوێد، بەریتانیا و ئەمریکا پێشوازی لە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی رۆژی 10ی ئۆکتۆبەر دەکەن. ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە دەرفەتێکە بۆ دەنگدەرانی عێراق تاوەکو بەشێوەیەکی دیموکراسی بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن"
له بهشێكی تری بهییانامهكهدا هاتووه، "ئەم هەڵبژاردنە هەلێکە بۆ دەنگدەرە عێراقییەکان بۆ بڕیاردان لە داهاتوویان بەرەو کەشێکی دیموکراسی، بەگرنگییەوە دەڕوانینە ئەم ساتە مێژوییە لە عێراقدا، وەکو جێبەجێکردنی داواکاری گەلی عێراق، هەربۆیە کۆمەک و هاوکارییەکی گەورە ئامادەکرا بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی داهاتوودا."
بهیاننامه هاوبەشەکەی ئهو وڵاتانه ئاماژە بەوە دەکات، گەلی عێراق لە ئێستادا هەلێکیان لەبەردەستە بۆ جێبەجێکردن و پەسەنکردنی داواکارییە سەرەکیییەکانیان لە کاتی دەنگداندا، ئێمەش پشتیگریەکی تەواوی حکومەتی عێراق دەکەین لە پێناو دابینکردنی کەشێکی ئارام و ئازاد و دادپەروەرانە، کە تەواوی گەلی عێراق بگرێتەوە و لەنێویشاندا کچان و کوڕان، کە هەمیشە رووبەڕووی توندوتیژی دەبوونەوە وەکو هەوڵێک بۆ گەیشتن بە چاکسازی."
له كۆتایشدا هاتووه، "لەهەمانکاتدا ئێمە پشتگیری حکومەتی فیدڕاڵی دەکەین بۆ بەژداریکردنی ئەو کەسانەی، کە ئاوارە بوون لە ناوچەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئارام دەنگ بدەن وداواکاریشین لەسەرجەم لایەنەکان رێز لەسەروەری یاسا و ژینگەی پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنە بگرن."