TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: ڕووسیا هەوڵی داگیرکردنی ئۆکراینا بدات قوربانییەکی زۆر دەکەوێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 29 Ocak 2022 15:27

پەیامی کورد.. ئەمریکا: ڕووسیا هەوڵی داگیرکردنی ئۆکراینا بدات قوربانییەکی زۆر دەکەوێتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا و سەرۆک ئەرکانی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا باسیان لەوە کرد، مەرج نییە شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕوو بدات، ئەگەر ڕووشیدا ئەوا قوربانییە مرۆیییەکان زۆر گەورە دەبن.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و ژەنەراڵ مارک میلی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیاندا گوتیان، مەرج نییە کە هەر دەبێت شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕوو بدات.

باسیان لەوەش کردووە، ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەکی لەسەر سنوورەکان کۆ کردووەتەوە کە قەرەباڵخن بە دانیشتووان، بیر لەوە بکەنەوە کە چی ڕوو دەدات لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، بە دڵنیایەوە قوربانییەکی زۆر دەکەوێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، ڕووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی بردووەتە سەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراینا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆش پێیان وایە، مۆسکۆ نیازی داگیرکردنی ئۆکراینای هەیە.

Paylas: