TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا : ووتووێژەکانی ڤییەننا لە هەمان خاڵی پێشووە و هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2022 13:52
پەیامی کورد     ...   ئەمریکا : ووتووێژەکانی ڤییەننا لە هەمان خاڵی پێشووە و هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە

نێد پرایس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هیچ زانیارییەکی نوێ سەبارەت بە ووتووێژەکانی ڤییەننا بۆ خستنەڕوو بوونی نییە . هێشتا لە هەمان خاڵین کە دواهەمین جار لەوبارەیەوە قسەمان لە سەر کرد .

هەڵسەنگاندنی ئێمە هێشتا ئەمەیە کە ئەگەر توانایی ئەوەمان هەیە بۆ گەڕانەوەی دوو لایەنە بگەین بە پابەندی ، بە ڕوونی ئەم ڕووداوە لە ڕاستای بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی نیشتیمانی ئێمە دەبێت چوونکە دووبارە هۆکاری سەپاندنی سنوورگەلێکی هەمیشەیی و جێگای تاقیکردنەوەی ڕاستی لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێت کە لە زۆر ڕووەوە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە داخراو نەبووە و هەنگاوگەلی گەورەی ڕووبە پێشەوە هەڵگرتووە ، بە شێوەیەک کە بۆ ئێمە جێگای ڕەزامەندی و پەسەند کردن نییە . ئێمە لە دوای ئەو باسەی کە جاری پێشوو کردمان ، شتێکی زیاترمان بۆ بە هاەبەشکردن لەگەڵ ئێوەدا نییە .

ئێمە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆمان بە ئێران نییە .

Paylas: