TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: کار بۆ گەمارۆی نوێ دەکەین بۆ سەر ئێران

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2018 23:13

ستێفان منوشین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانی لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، باس لە دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت، ئەم گەمارۆیانە دەرهاوێشتە و کاریگەری قورسی بۆ سەر ئابوری ئێران دەبێت.

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دەشڵێت، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا، ئامادە نەبێت بۆ جارێکی دیکە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵپەسێری، گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێشتر.

بە گوتەی وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، گەمارۆکانی سەر ئێران تا دێ ئابوری ئێران شپرزە دەکەن و لە ئێستادا، سەرۆکی ئەمریکا خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتەیە، کە چۆن گەمارۆی نوێ بخرێتە سەر ئێران.

پێگەی بلۆمبێرگ، لە سەر زاری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەم گەمارۆ نوێیانە، بڵاوی کردۆتەوە “دەتوانن مەزەندەی بکەن، کە ئێستا کار لە سەر گەمارۆی نوێ دەکەین”.

Paylas: