ئەمریکا کارئامەیی چەتربازە ڕووسەکان بێ وێنە ناودەبات
پەیامی کورد ... ئەمریکا کارئامەیی چەتربازە ڕووسەکان بێ وێنە ناودەبات .
چەتربازانی ڕووسی لە بەرزایی ١٠ کیلۆمەترییەوە لە سەر بەستەڵەکی باکوور هاتنە خوارەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە ، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی جیهان دا ، چەتربازانی ڕووسی بە چەتری خۆ ڕزگارکردن ، لە بەرزایی ١٠ کیلۆمەترییەوە لە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور لە سەر " مجمع الجزایر " سەرزەوینی فرانتس یووسیف " هاتنە خوارەوە . دواتر چەتربازان بۆ ماوەی سی ڕۆژی تەواو ڕاهینانی تاکتیکی تایبەت یان ئەنجام دا .
چەتر بازەکان لەم مانۆڕ و ڕەزمایشەدا لە دۆخی سەرمای بەستەڵەکی باکوور لەگەڵ سەرمای لە ڕادەبەدەری ئەو ناوچەیە ، ماسکگەلی ئۆکسیژێنی ، کەل و پەلی ناوبەری ، سیستەمگەلی چەتربازی و جل و بەرگی سپی یان تاقی کردەوە .
بە پیی نووسراوی بڵاوکراوەی نەرویجی " ئیندێپێندێنت بارێنتس ئۆزۆرۆر" لە لەشکەر یوونووس - بەک یێئۆکۆرۆف جیگری وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : لە باکووری دوورەوە ، تاکوو ئێستا هیچ کەسیک لە بەرزاییەکی وەکا بەرزەوە نەپەڕیوە . ئەم ڕاهێنانە سەربازییە بۆ یەکەمین جار لە جیهان و مێژوودا لە سەرزەوینەکانی فرانتس یووزف دا ئەنجام دراوە . هیچ کەسێک جگە لە ئێمە تاکوو ئێستا ئەم کارەی ئەنجام نەدابوو .
بۆ زانینی جیاوازی : لە نێوان کەسانی مەدەنی دا ، زیاترین پەڕینەکان بە چەتری ڕزگاربوون لە بەرزایی ٣ بۆ ٤ هەزار مەترەوە ئەنجام دەدرا .
فڕۆکەگەلی هاتن و چوونی ئیل - ٧٦ کەل و پەلی پێویستی سەربازییان بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی چەتربازانی ڕزگاری گەورەخستە سەر زەوین و بارەها بە سەلامەتی بەر سەر سەهۆڵەکانەوە هاتوونەتە خوارەوە