ئەمریکا ... ئێران مووشەکە کرووزەکانی خۆی لە سەر بەلەمەکانی جێگیر کردووە و ئامادەی هێرشە
پەیامی کورد ... ئەمریکا ... ئێران مووشەکە کرووزەکانی خۆی لە سەر بەلەمەکانی جێگیر کردووە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەرپرسێکی پلە باڵای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ڕژیمی ئێران بە مەبەستی زیاد کردنی توانانی سەربازی و هەروەها دەست پێکردنی هێرشی سەربازی شاراوە و نهێنی بۆ سەر هێزەکانی سەربازی لە ناوچەکە لە سەر بەلەمەکانی لە ناوچەی کەنداوی فارس مووشەکە کرووزەکانی خۆی جێگیر کردووە .
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە ووتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی نیووز ، ئاشکرای کرد کە بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتووە ، سەرەڕای هەبوونی هۆکارگەلی جیددی ئێران بەو پێییەی ئامانجەکانی بەرگری ئەم هەوڵە دێتە بەرچاو هیچ هۆکارێکی لە جێ بۆ هەناردن و جێگیر کردنی مووشەک گەلی کرووز لە سەر بەلەم گەلی بچووکی ناسەرباز و لێنجەکانی بوونی نییە جگە لەوەی کە بۆ هێرشی سەربازی ئامادە کراون .