TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ڕێکۆردداری ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهان

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2020 00:35

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا ڕێکۆردداری ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهان .

ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە ١٨٧٨٠ کەس

بە پێی زانیارییەکان و داتاکانی زانکۆی جانز هاپکینز ، ژمارەی قوربانیان بە هۆی تووشبوون بە ڤیروسی کۆرۆناوە لە ئەمریکا گەیشتە ١٨٧٨٠کەس .

جێگای ئاماژەدانە کە بەرزترین ژمارەی قوربانیان و تووشبووان لە ئەمریکا ڕاگەیندراوە .

هەندێک ووڵاتانی ئەورووپی وەکوو ئیتاڵیا و ئێسپانیا لە دوای تێپەڕاندنی دەورەی بەرزترین ئاستی نەخۆشی " کۆڤید - ١٩ " بە نیازن هەندێک قەدەغەی قورس کەم بکەنەوە .

هاوکات ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی هۆشداری دەدات کە خێرایی لە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی دەتوانێ مەوجی دووهەم لە بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر مەرگ ئاوەر بە دوادا بێت .

Paylas: