ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکەی هەولێر پەیامێک ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە بنکە سەربازییەکەی هەولێر پەیامێک ڕادەگەینێت
بە پێی هەواڵێک ئەمریکا لە پایامێکدا ڕایگەیاند ، بنکەى سەربازى هەولێر پاڵپشتییە بۆ کوردانى سووریا
ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سووریا و جەزائیر هەر لەمبارەوە ڕایگەیاند : هێشتا ڕوون نییە ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دەكشێنێتەوە یان نا.
بەڵام پاڵپشتیكردنی پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا پێویستی بە بنكەیەكی سەربازی هەیە لە هەولێر.
بەلای سەركردەكانی كۆماری و دیموكراتەكانەوە جیهانی عەرەبی و عێراقیش لە ڕیزی پێشەوەی گرینگیدان نەماون بەهۆی كۆرۆنا و پەرەسەندنی مەترسییەكانی چین و كەمبوونەوەی بەهای نەوتەوە
مایك پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگۆشەی ئێرانەوە مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق دەكات بەئامانجی زیاتر گەمارۆدانی تاران.
ئەمریكا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی ناكشێنێتەوە
لەبەر ئەوەی کە پرۆسە سەربازییەكانی هەسەدە لە سووریا پێویستی بە هەبوونی بنكەیەكی سەربازی هەیە لە هەولێر بەمەبەستی پاڵپشتی لۆجێستی.