TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا سیستەمی مووشەکی " پاترییۆت " دەفرۆشێتە تورکیا

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2018 15:34

پەیامی کورد ...  ئەمریکا لە ئەگەری گرێبەستی ڕێکەوتننامەی فڕۆشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ڕاکێتی " پاترییۆت " بە تورکیا هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هاوکاری لە بواری بەرگری و ئەمنییەتی پێنتاگۆن ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینتۆن بابەتی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ڕاکێتی پاترییۆتی بە نرخی ٣ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بە تورکیا لە بەرچاو گرت .

لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی کاروباری ویلایەتەیەکگرتووەکان ووتراوە کە ، دەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی سیستەمی پاترییۆتی بە تورکیا بە ئامانجی باشتر کردنی تواناکانی لە بواری بەرگری ڕاکێتی ئەم ووڵاتەی گەیاندووەتە دەستی کۆنگرە .

لە ڕاگەێندراوی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە هاتووە ئەم ڕێکەوتننامەیە بە باشترکردنی ئەمنییەتی یەکێک لە هاوپەیمانانی سەرەکی و کلیدی ناتۆ کە لە خەتی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ تێرۆریسم دایە ، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی ئامانجی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی گشتی و نەتەوەیی ئەمریکا هەژمار دەکرێت . لە ڕاستیدا ، فرۆشتنی ئەم سیستەمە ڕاکێتییانە هەڵسووکەوتی ئۆپراسیۆنی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ بەهێز دەکات .

 لە لایەکی دیکەوە ، تورکیا ساڵی ڕابردوو ڕێکەوتننامەی کڕینی دوو و نیم میلیارد دۆلاری سیستەمی بەرگری S-400  لە ڕووسیای واژوو کردووە کە لەگەڵ کاردانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەندامی سازمانی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ، ناتۆ ، بەرەوڕوو بووەوە .

واشینتۆن و تورکیا هاوپەیمانانی لە مێژینەی یەک هەژمار دەکرێن . بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئالۆزی نێوان ئەوان بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، لەوانەش ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی تورکیا لەگەڵ هەندێک لە گرووپ گەلی کوردی دژبەری بەشار ئەسەد لە سووریا کە ئەمریکا پاڵپشتی سەرەکی ئەوان دەکات

Paylas: