ئەمریکا پێشنیارێکی سەرسووڕهێنەر دەداتە تورکیا
پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشنیارێکی سەرسووڕهێنەر دەداتە تورکیا
ئەمریکا پێشنیارێک بە تورکیا دەدات کە سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ لە ناو ببات ، یان هەڵیبوەشێنێتەوە یانیش دەبێت بە هەر جۆرێک بێت لێی ڕزگاری ببێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسێکی پلە بالای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ڕادەستکردنی سیستەمی ئێس - ٤٠٠ بە هیچ شیوەیەک جێگای قەبوول کردن نییە لەبەر ئەوەی کە مەترسی چەسپاندنی گەمارۆی قورستر بە دوای خۆیدا دێنێت . هەر چەندە چەسپاندنی گەمارۆوەکانی بە پێی یاسای CAATSA ئاماژەی پێنەدراوە و هێشتا بە ڕوونی دیار نییە . هەروەها سەبارەت بە پانتایی ، بەربڵاوبوون و قورسی گەمارۆوەکانی لە دژی تورکیا زیاتر دەتوانرێ قسە و باس بکرێت .
ئەم بەرپرسە باڵایە هەروەها ڕایگەیاند : تورکیا شانسی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پشت مێزی ووتووێژ کرد ن .. تورکەکانی دەزانن کە دەبێ بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن دەبێ سیستەمی ئێس - ٤٠٠ لە ناو ببەن ، یان بیگەڕێننەوە یاخود بە هەر شێوەیەک دەبێ خۆیانی لێ ڕزگار بکەن . لە هەمان کاتدا ئێمە ئیمکانییەتی کڕینی مووشەکگەلی پاترییۆتی مان بۆ ئەوان هێشتا لە ناو نەبردووە و ئەم سیستەمە لەگەڵ پێداویستییە ئاسمانییەکانی ئەوان دا یەک دەگرنەوە .