ئەمریکا ... کەشتییە جەنگییەکان بەرەو دەریای ڕەش بەڕێکەن
پەیامی کورد ... سێناتۆری ئەمریکی بە هەناردنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەو ووڵاتە بۆ دەریای ڕەش جەختی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بڵاوکراوەکانی " هیل " سێناتۆر جان باراکوور ، داوای لە ئەمریکا و ناتۆ کرد " بە هەڕەشە شەڕئامێزەکانی ڕووسیا " لە بەرامبەر ئۆکراین ووڵامێکی لە جێ بدەنەوە .
بە باوەڕی ئەم سێناتۆرە ، ڤلادێمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا " کەسێکە کە لە ڕوانینی زەبر و زۆرداییەوە کار دەکات .
ئەو هەروەها ووتی : " ووشەکان " بۆ ڤلادێمیر پووتین بێ بایەخن . هێرش کردن بۆ ئەو ، گرینگە . بە ڕای من ئێمە دەبێ هەنگاوی چالاکتر و بەهێزتر لەمبارەوە بنێنین.
سێناتۆری ئەمریکی هەروەها پێشنیاری کرد بۆ نیشاندانی هێز لەمبارەوە دەبێ کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ناتۆ بۆ دەریای ڕەش بنێردرێن .هەروەها ، جگە لەمانە ، دەبێ سیستەمە دژە ئاسمانییەکان و چەکەکانی دژە کەشتی بۆ ئۆکراین بنێردرێن .
باراکوور ڕەت کردنەوەی دیداری ترامن لەگەڵ پووتینی لە دانیشتنی سەرانی " جی ٢٠ " لە ئەرجەنتین بە بڕیارێکی درووست ناو هێنا .
لە مۆسکۆ بەزاندنی سنوورە ئاوییەکانی ڕووسیا لە ڕێگای کەشتییە جەنگییەکانی ئۆکراینی بە هەوڵێکی شەڕئەنگێز پەیوەند بە ئاستی خوارەوەی خۆشەویستی " پێتێر پرۆشنگۆ " لە شرۆفی هەڵبژاردنەکان ناو لێنان