TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنکەرەدا نەکردووە بۆ لێدانی کوردانی ڕۆژئاوا

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2018 23:58

پەیامی کورد ...  هیچ ڕێككەوتنێك له‌ نێوان واشینتۆن و ئەنکەرەدا نه‌کراوه‌، بۆ هێرشكردنی سەر ناوچە کوردنشینه‌کانی سووریا.

به‌ گوێرەی ڕاپۆرتێک له‌ ئاژانسی " AFP " ، بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جه‌ختی کردووه‌ که‌ واشینتۆن هیچ ڕێككەوتێكی لەگەڵ ئەنکەرەدا نەكردووە، بۆ ئەوەی سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریا.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو بەرپرسەی ئەمریكا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە ئەو دەنگۆیانەی توركیا بڵاویدەكاتەوە، بەوەی لەگەڵ واشینتۆن ڕێككەوتووە بۆ هێرشكردن دوورە لەڕاستی.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریكا ڕازی نییە بەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینه‌کانی سووریا  و جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت بەشێوەی ئاشتیانه‌ كێشەكانی ئەو ناوچانە چارەسەربكات.

Paylas: