TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا تێچووی شەڕی دژ بە داعش لە عێراق وەردەگرێتەوە !!! ئەگەر ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2020 18:59

پەیامی کورد    ...   دیپلۆماتێکی ئەمریکی ڕایگەیاند ئەگەر عێراقییەکان لە سەر دەرچوونی هیزەکانی ئەو ووڵاتە پێداگری بکەن دەبێ پارەی هەموو تێچووەکانی ئەمریکا لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش بدەنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، کارین ساساهارا ، کارزانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عەممان ، هەرجۆرە پێشوازییەکی ئۆردونی لە هێزەکانی ئەمریکی لە ئەگەری دەرچوون لە عێراق بە درۆ خستەوە .

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە ووتووێی لەگەڵ ڕۆژنامەوانان ، هەرجۆرە ووتووێژی نێوان واشینتۆن و عەممانی بۆ پێشوازی کردن لە هیزەکانی ئەمریکا ی ڕەت کردەوە و سەبارەت بە یاسای پەرلەمانی عێراق یش ڕایگەیاند : ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەر داواکاری پەرلەمان نەبووە کە بە یاسایەکی دیکە کۆتایی پێبهێندرێت .

ساساهارا هەروەها ڕایگەیاند : ئامادەبوونی ئێمە لە عێراق لە سەر گرینی پاراستنی ئەمنییەتی عێراق و هەموو ناوچەکە ئەنجام دراوە و دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی بە زەرەر و زیانی عێراق ە و ئەم ووڵاتە بە مەیدانێکی جێبەجێ کردنی پیلانەکانی ئێران دەشۆبهێنرێت .

ئەم کارزانە ئەمریکییە لە ئۆردون هەروەها ، هێزەکانی ئەم ووڵاتەی لە عێراق وەکوو پشتێنێکی دیموکراسی ناوزەد کرد و بە هەڕەشە کردنی عێراق بە شەڕی ناوخۆیی ووتی : ئەگەر ئەم هێزانە لە عێراق دەربچن بێبەند وباری و رێران وەکوو ئەوەی کە لە سووریا دەبینرێت ڕوودەدات ، لە عێراقیش ڕوودەدات ، جگە لەمانە هەموو دارییەکانی عێراق لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت .

لە بەردەوامی دا ڕایگەیاند : ئەگەر بەغدا بە دەرچوونی هێزەکانی ئێمە پێداگری بکات دەبێ هەموو زەرەر و زیانەکان کە ئەرتەشی ئەمریکا لە ماوەی ئازادکردنی عێراق دا لە ئەستۆی بووە بیداتەوە .

Paylas: