TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: تا ئێستا داعش هەڕشەیە بۆ سەر جیهان

نەهرۆ
Editor
📅 19 Şubat 2018 18:42

بەوتەی بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا، تا ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو جیهان. 
لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، دان كۆتس، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا  رایگەیاند، کە لەئێستادا روون نییە ئەوەی ئەنجامدراوە بەسە بۆ رێگری كردن لەدووبارە دروست بوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
جەختیشیکردەوە، کە وێڕای لەناوبردنی داعش لەرووی سەربازییەوە، بەڵام بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كراون، تا ئێستا ئەو رێکخراوە مایەی هەڕەشەیە بەو پێیەی بیری توندڕەویی لە جیهاندا بڵاوكردووەتەوە.

Paylas: