TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ناگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی

سارا
Yazar
📅 12 Eylül 2020 15:03

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ناگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی

پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی ئانتۆنی فائۆچی ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان لەوانەیە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو نەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە سەرۆکی دامەرزاوەی نەتەوەیی ئالێرژی و نەخۆشییە هەوکەرەکانی ئەمریکا  ڕایگەیاند : واکسەنی دژ بە کۆرۆنا تا کۆتایی ئەمساڵ یا خود ساڵی داهاتوو لە بەر دەست دەبێت . بەڵام بڵاوکردنەوەی واکسەنەکە و ئەنجام لێدانی ئەم واکسەنە لەوانەیە تا سەرەتا یا خود کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ڕوونەدات .

ئەو هەروەها ووتی : ئەگەر مەبەست لە ژیانی ئاسایی دۆخێک بێت کە پێش گشتگیر بوون هەمابوو لەوانەیە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو نەئێتە دی .

ئەو هەروەها ووتی : نزیکەی ٣٠ ئیالەت لە ئەمریکا ، ڕەوندی کەم بوونەوەی تووشبوان بە کۆرۆنا ڕاپۆرت کراوە بەڵام گشتگیری لەوانەیە جارێکی دیکە خراپتر بێت .

فائۆچی ووتی : ئێمە دەبێ هەوڵ بدەین تاکوو ئەم پائیز و زستانە بەرێ بکەین لەبەر ئەوەی ئەمە کارێکی ئاسان نابێت .هەر بۆیە ، کارناسان هۆشداری دەدەن کە دۆخی ئەمریکا لە مانگەکانی داهاتوودا چەڵێنجی زۆری لێ بەدی دەکرێت 

هەروەها ووتی : من بەردەوام تەماشای ڕێژەی ئاستی ئامارەکان سەبارەت بە گشتگیری دەکەم و بێ هیوا دەبم .

Paylas: