TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمساڵ حەوت میلیۆن کەس بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست داوە

Navas Jan
Admin
📅 14 Ekim 2020 12:16

 

پەیامی کورد ... ئەمساڵ حەوت میلیۆن کەس بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست داوە

 

بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، ئەمساڵ حەوت ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش، لە کاتێکدایە کە لە هەموو جیهاندا یەک ملیۆن کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

دەیڤد پەیسلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (فاو) رایگەیاند، "هێشتا دەبێت پارەیەکی زۆر کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی خەڵکی لە برسێتی و مردن رزگار بکەین".

 

پەیسلی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا شەش ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی لە سەردەمی کۆرۆنادا خەڵکی لە برسێتی و مردن پێ رزگار بکرێت".

 

رێکخراوی خۆراکی جیهانی ڕۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، ئەمەش وەکو پێزانینی لیژنەی خەڵاتی  نۆبڵ بۆ ئەرک و ماندوبوونی ستافەکانی ئەو رێکخراوە لە سەرانسەری جیهاندا کە تاوەکو ئێستا ژیانی ملیۆنان کەسی برسی و هەژاریان لە مردن رزگارکردووە.

Paylas: