TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمسیۆن: لە ماوەی 20 رۆژدا ئەنجامی تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2021 14:31

پەیامی کورد … کۆمسیۆن: لە ماوەی 20 رۆژدا ئەنجامی تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی تانەکان و راگەیاندنی ناوی پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکان پێویستی بە 20 رۆژە.

لەو بارەوە عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن لە ماوەی سێ رۆژدا سکاڵا و تانەکان وەردەگرێت و دواتر لە ماوەی حەوت رۆژدا ئەنجومەنی کۆمسیاران وردبینی بۆ تانەکان دەکەن و پاشان دەستەیەکی دادوەری لە ماوەی 10 رۆژدا بە سکاڵا و تانەکاندا دەچنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دەستەی دادوەری بڕیاربدات لەسەر سەرلەنوێ جیاکردنەوەی دەنگەکانی وێستگە یان بنکەیەک، کۆمسیۆن پێوەی پابەند دەبێت و لە حاڵەتێکی لەو جۆرەشدا تەنها دەنگەکانی ئەو سندوق و وێستگانە جیادەکرێنەوە کە سکاڵایان لەسەر بووە.

وتیشی دوای ئەو قۆناغانە، ئەنجامەکان و ناوی کاندیدە دەرچووەکان بە مەبەستی پەسەند کردنیان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێن.

رۆژی شەممە کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئەنجامانە شایەنی تانەلێدانن و پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

Paylas: