TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمسیۆنی ئەوروپا: پشتیوانی ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەکەین

Navas Jan
Admin
📅 18 Ocak 2023 19:46

پەیامی کورد... کۆمسیۆنی ئەوروپا: پشتیوانی ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەکەین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، پشتیوانی ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەکەن.

ئوروسلا ڤون دیرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، بەھۆی ئەو پێشێلکارییانەی لەبەرامبەر مافی مرۆڤ دەکرێت، پشتیوانی لەوە دەکات کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامی حکومەتی ئێران بۆ خۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەران زۆر خراپە و چاوەڕێی خولێکی تری سزاکانن بۆ سەر ئەو وڵاتە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا داوای سزای زیاتر بۆ سەر ئێران دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەندین شاری ئەوروپا و بە تایبەت لە شاری ستراسبورگ لە فەڕەنسا خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بخرێنە لیستی تیرۆرەوە.
 

Paylas: