TR KU SO
FB X
Cîhan

مشعان جبووری داوای هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان دەکات

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2020 14:25

پەیامی کورد ... مشعان جبووری داوای هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان دەکات

 

سه‌رۆكی حزبی "نیشتمان" له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن هێزی زیاتر بدات به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، سوننه‌كان جگه ‌له‌ بژارده‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمێك، هیچی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌، مشعان جبووری، سه‌ركرده‌ی سوننه‌كانی عیراق و سه‌رۆكی حزبی "نیشتمان" رایگه‌یاند كه‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌بوجیهاد هاشمی له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌ بۆ ئێران، هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێی وایه‌ كه‌ ئه‌بوجیهاد بۆ ئه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌ جموجوڵی گروپه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ عیراق رابگرێت.

 

وتیشی كه‌ كازمی له‌و هه‌نگاوه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق كه‌ هاوپه‌یمانی ئێرانن راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندان و به‌هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی ئێران كاریگه‌ر نابن.

 

جبووری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت، رای وابوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هێزی زیاتر به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان بدات، ئه‌وا جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمێك بۆ خۆیان، باشترین بژارده‌ی به‌رده‌م سوننه‌كانه‌، چونكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكدا ژیان ناكرێت كه‌ جڵه‌وه‌كه‌ی به‌ده‌ست گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ بێت.

 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوننه‌كان ئێرانیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئه‌وان پیلانیان بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی داعش بۆ عیراق داناوه‌ تا تۆڵه‌ له‌ سوننه‌كانی عیراق بكه‌نه‌وه‌.

Paylas: