مستهفا كازمی كشانەوەی هێزهكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق ڕاگەیاند
پەیامی کورد … مستهفا كازمی كشانەوەی هێزهكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە عێراق ڕاگەیاند
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، سوپای ئەمریكا و هاوپەیمانان له عێراق كشانهوهو سەرجەم چەك و ئامێرە سەربازییەكانیش براونەتە دەرەوەی وڵات.
ئهمرۆ چوار شهممه 29 ی كانونی یهكهمی 2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئەركی جەنگی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتایی هات و هەموو هێز و ئامێرە جەنگییەكان براونەتە دەرەوەی عێراق.
ئاماژهی بهوهش كردووه، لە ئێستا بەدواوە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە ڕاوێژكاری و پاڵپشتی بۆ سوپای عێراق و ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنی دایەلۆگی ستراتیجی.
ههروهها باسی لهوهش كردووه: “سوپاسی وڵاتان و فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دراوسێكانمان و هاوپەیمانەكانمان دەكەین لە شەڕی دژی داعش و جەختدەكەینەوە، كە سوپای وڵات ئامادەیە بۆ بەرگری كردن لە گەلەكەی”.
جێی ئاماژهیه له ڕێككهوتنی ستراتیجی نێوان ئەمریكا و عێراق هاتووه، لە 31ی ئەم مانگەدا ئەركی سەربازی هێزە هاوپەیمانەكان و بەتایبەتی ئەمریكا لە عێراق كۆتایی دێت.