TR KU SO
FB X
Cîhan

پێکەن بە خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی پەتای کۆرۆنا تۆمەتبارکرا

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 12:04

پەیامی کورد     ...    پێکەن بە خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی پەتای کۆرۆنا تۆمەتبارکرا

.نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان، بانگێشتنامەکانی نوێنەرایەتی پەکینی لە رێکخراوەکە رەتکردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خەرجیە نێودەوڵەتیەکانی لە رێکخراوە جیهانییەکان و وتی"ئەوە هەوڵی خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارییەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا".لە بەیناننامەیەکدا نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەشی بەوەداوە، لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە پشکی زۆری خەرجی قەیرانە نێودەوڵەتی یەکان بەر ئەمریکا کەوتوە و چین لە بەرپرسیارێتیەکان خۆی دزیوەتەوە.بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، ئاڵۆزیە سیاسیەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە زیادبووندایە، واشینتۆن پێکەن بەوە تۆمەتباردەکات شەفاف نەبوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و چینیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
هەفتەی رابردوو، دامەزراوەی فیدڕاڵی لێکۆڵینەوە و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەئەمریکا رایگەیاند، چین هەوڵدەدات لەڕێگای هاککردنی پێگە تەندرووستییەکانەوە زانیارییەکانی تایبەت بەدۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا بدزێت.

Paylas: