TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا؛ بە هۆی زریانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون

Navas Jan
Admin
📅 22 Mayıs 2022 19:23

پەیامی کورد... کەنەدا؛ بە هۆی زریانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون

بەهۆی زریانە سەختەکانی کەنەداوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین زیانی ماددی و ژینگەییشی لێکەوتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە زنجیرەیەک زریان و ڕەشەبا ڕوویان لە باشووری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا کرد و ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و چەندانی تریش بەهۆی کەوتنە ژێر درەختە کەوتووەکان و ڕەشەبای بەهێزەوە برینداربوون.

هەر بە هۆی زریان و ڕەشەبای بەهێزەوە زیاد لە ٩٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون و ژینگەی کەنەداش لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، "ئەمە بارودۆخێکی تەواو مەترسیدارە بۆ ژیانی هاووڵاتییان، جگە لەوەی تەرزە بارینی زۆر بووەتە هۆی زیانگەیاند بە ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان و برینداربوونی چەند کەسێک."

Paylas: