TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا ، تۆربین گەلی چاککراوەی نۆردستریم دەگەڕێنێتەوە ئاڵمانیا

سارا
Yazar
📅 11 Temmuz 2022 15:36
پەیامی کورد    ...  کەنەدا ، تۆربین گەلی چاککراوەی نۆردستریم دەگەڕێنێتەوە ئاڵمانیا

وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی کەنەدا ڕایگەیاند : ئەم ووڵاتە بە نیازە تۆربینگەلی چاککراوەی خاڵی بۆڕی نۆرد ستریم ١ ی ڕووسیای کە بۆ دەستەبەرکردنی گازی ئاڵمانیا حەیاتی یە بۆ ئاڵمانیا بگەڕێنێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، قسەکانی ئەم بەرپرسە کەنەدی یە لە حاڵێکدا بەیان دەکرێت کە ئۆکراین ئەم هەنگاوەی کەنەدای مەحکووم کردووە و ووتوویەتی کە ئەم هەنگاوە گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا سست دەکات .

لە ئێستادا ، ئەم تۆربینانە لە کارگەکانی گرووپی ئاڵمانی " زیمێنس " دا لە کەنەدا چاک کراوەتەوە و دەپاریزرێت .

Paylas: