Cîhan
چین هەواڵی سەرکەوتنی زۆر بەرچاوی یەکەمین واکسەنی دژە کۆرۆنا دەدات
پەیامی کورد ... چین هەواڵی سەرکەوتنی زۆر بەرچاوی یەکەمین واکسەنی دژە کۆرۆنا دەدات
دامەزراوەی کەل و پەلی بیۆلۆژیکی ڤۆهان ی چین سەر بە کۆمپانیای " سینۆ فارما " ی ئەم ووڵاتە دەرئەنجامی قۆناغی یەکەم و دووهەمی تاقیکارییە بالینییەکانی یەکەمین واکسەنی کۆرۆنای لە جیهان ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕێکی چینی یەوە ڕایگەیاندووە ، ئەم دەرئەنجامانە نیشان دەدەن کە واکسەنی ئاماژە پیکراو ئەمنییەتی تەواوی هەیە و هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نیگاتیڤی جیددی درووست نەکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی " china.org،" ئەم واکسەنە لە سەر تەحریکی لەش بۆ بەرهەم هێنانی ئانتی بادی بەرامبەر بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەموو بەشداربووەکاندا سەرکەوتووانە کاری کردووە