Cîhan
چین خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... چین خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات
شی جین بینگ سه‌رۆكی چین داوای له سوپای وڵارەکەی كرد هه‌موو بیركردنه‌وه و وزه‌یه‌كیان له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ شەڕ ته‌رخان بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی "شینخوا"ی چین بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان رۆژی سێشه‌ممه بۆ پشكنینی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی سه‌ربه سوپا له شاری "چاوچو" سەردانی ئەو سوپایە کردووە و تێیدا داوای له سه‌ربازه‌كان كردوه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و دڵسۆزیدابن.
شی جین بینگ ئاماده‌كاری بۆ شەڕەکە روننهكردوهتهوه، كه له‌گه‌ڵ كێ ده‌بێت و كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گرژی تێكه‌وتوه و به‌هۆی كۆرۆناشه‌وه ململانێكه زیاتر قوڵبۆته‌وه.