TR KU SO
FB X
Cîhan

نامەیەکی ئەحمەدی نەژاد بۆ حەسەن ڕۆحانی : شەڕ نزیکە ، پێشی پێ بگرە !!!

سارا
Yazar
📅 07 Ocak 2021 19:20

پەیامی کورد     ...    نامەیەکی ئەحمەدی نەژاد بۆ حەسەن ڕۆحانی  :  شەڕ نزیکە ، پێشی پێ بگرە !!!

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە داوای کردووە هەوڵ بدات تاکوو پێش بە شەڕێکی وێرانکارانە و بەرنامەداڕێژراو بگرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی فارس دێتە ئاراوە .

ئەحمەدی نەژاد نووسیویەتی : لە کۆی گشتی گۆڕانکارییەکان ، لایەنگری و هەواڵی میدیا جیاوازە جیهانییەکان دا بەو جۆرە پیدەچێت کە ڕوودانی شەڕێکی وێرانگەری نوێ لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی فارس بەرنامەداڕێژراو ەوە بێت و لە ڕێگای بوون بە ڕاستی و جێبەجێ کردنی لە داهاتوویەکی نزیکداین .

Paylas: