ڕۆژنامەی «Insider» : بەرپرسانی ئیسرائیل بە فەرمی تەقینەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یان لە ئەستۆ گرت
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی «Insider» : بەرپرسانی ئیسرائیل بە فەرمی تەقینەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یان لە ئەستۆ گرت .
بەرپرسانی ئیسرائیلی لە یەکیتی ئەورووپا بە رۆژنامەی «Insider» یان ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل لە کەمپەینێکی بەرفراوانی سەپاندنی فشار و یا زەرەر و زیان بە ئێران پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بەشداری دەکات .
بەرپرسێکی پلە باڵای پێشووی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی مانگی ڕابردوو ، لە دەرئەنجامی هەنگاو کاری هەواڵگری ئیسرائیل بووە و ئیسرائیل لە بەرەوپێس بردنی سیاسەتەکانی سەپاندنی فشاری زۆر لە دژی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هاوکاری دەکات
بەرپرسێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست یش بە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە کە دامەزراوەکانی هەواڵگری ئیسرائیل بەرپرسیاری تەقینەوەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانن .