TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆژنامەی گاردییەن هۆشداری دەداتە مایک پۆمپێئۆ

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2020 14:23

پەیامی کورد     ...    ڕۆژنامەی گاردییەن هۆشداری دەداتە مایک پۆمپێئۆ 

ڕێک لە ڕۆژانێکدا کە هەندێک لە میدیاکان هەوڵەکانی دەوڵەتی ڕووسیا بۆ دەستوەردان لە سیاسەت و ژیان لە بەریتانیا یان ئاشکرا کرد ، مایک پۆمپێئۆ بە ڕەخنە ئەنجامدانی ووتارێکی جەنجاڵی لەم بابەتەی بۆ خۆی گەڕاندەوە و جاریکی دیکە میدیاکانی بەریتانی ئاگاداری ڕۆڵی ئەمریکا لە بابەت و کێشەکانی دنیای ئەمڕۆژی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردییەن ، سەرنووسەری کاردییەن لەمبارەوە لە مەقالەیەکدا بە ئاماژەدان بەوەی کە " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پێشینەی خراپترین بڕیارگەلی سیاسی لە ئەمریکای دا هەیە " نووسی :

هەفتەی ڕابردوو مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا یەک جاری شاری تێکداوە و جاریکی دیکەش وەک هەموو کات گەورەتر لە دەمی خۆی قسەی کرد . . بەڕێوبەری گەورەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامۆ ، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی بە ڕێکەوتننامەی نهێنی لەگەڵ چین بۆ بەستی چاویان بەرامبەر بە بڵاوبوونەوە و گشتگیربوونی ڤیرووسی کۆرۆنا تاوانبار کرد و بە بەریتانییەکانی ووت کە " بەم هۆکارەوەیە کە ئێوە بەریتانی گەل خەریکن دەمرن " . هەرچەند ئەو وەکوو هەمیشە هیچ دۆسیەیەکی بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی نەخستە ڕوو و تەنیا ووتارێکی زاڵمانەی میدیایی پێشکەش کرد . هەرچەندە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی فێربووە کە بکەوێتە بەر هێرشی قسەکانی ئەمریکانەوە و هەروا بە گاڵتە ئەویان لە ئەمریکا " لە لیستەی بەدواداچووان " ناو ناوە بەڵام پۆمپێئۆ ئەم جارە زیاتر لە ئاستی خۆی تێپەڕاند و بە فەرمی گوللەی خۆی هاوێستە ئادهانۆم و ئەو بە زەویدادا .

Paylas: