ناوەڕۆکی نامە " ئاشقانەکانی " نێوان ڕابەری کۆریای باکوور و ترامپ بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی نامە " ئاشقانەکانی " نێوان ڕابەری کۆریای باکوور و ترامپ بڵاو دەکرێتەوە
لە ئەمریکا ناوەڕۆکی نووسراوی نامە ئاشقانەکانی کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور بۆ دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە کە کیم جوونگ ئوون لە یەکێکیاندا نووسیویەتی : " من ناتوانم ئەو کاتەی کە دەستی جەنابتانم بە تووندی گرت ، لە بیر بکەم . " :)
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کتێبە نوێیەکەی باب ڤۆدوارد ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی بە ناوی " تووڕەیی " کە لەوێدا دەوترێ ترامپ بە زانیاری و ئاگایانەوە مەترسییەکانی کۆرۆنا بە کەم و ناگرینگ لەقەڵەم دەدات ، بەشگەلێک لە نامەکانی کیم جوونگ ، ڕابەری کۆریای باکوور بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە .میدیاکانی ڕۆژئاوایی ئەم نامانەیەن بە گاڵتە " نامە گەلی ئاشقانە " ناو بردووە .
ڤۆدوارد کۆپی ٢٧ نامەی کیم جوونگ ی بەدەست هێناوە . دوو حالەت لەوانە لە لایەن CNN ەوە بڵاو کراوەتەوە . لەو نامانەدا ڕابەری کۆریای باکوور سەرۆککۆماری ویلایەتەکگرتووەکان بە " ئەعلا حەزرەت و جەنابعالی " ناو دەبات . ئەو هەروەها بۆ ژنەکەی ترامپ دروود و سڵاو دەنێرێت ، جەژنی لە دایک بوونێکی باش بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا هیوا دەخوازێت و دەنووسێت کە " هاوڕێی تایبەت " ئەو لەگەل ناوی ترامپ وەکوو " هێزێکی جادوویی " کار دەکات .
دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکوور لە یەکێک لە پەیامەکانی خۆیدا بە بیر هێنانەوەی دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە سەنگاپوورا لە ساڵی ٢٠١٨ نووسی : " من ناتوانم ئەو کاتەی کە دەستی جەنابتانم گرت لە بیر بکەم " . هەروەها ووتی : هەر بەو شێوەیەی کە لەو کاتەدا ئاماژەی پێکردووە ، بەرقەراری پەیوەندی باڵا لەگەڵ کەسێک وەکوو جەنابتان بۆ من سەربەرزییەکی گەورە بوو ".