Cîhan
ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران لەژێر هێرشی سایبێریدایە
پەیامی کورد... ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران لەژێر هێرشی سایبێریدایە
"پەیمان جەبەلی" سەرۆکی دەنگ و ڕەنگی ڕژێمی ئێران وتوویەتی کە ڕۆژانە دەیان هێرشی سایبێری دەکرێتە سەر ئەو ناوەندە.
ناوبراو وتوویەتی، لە ماوەی ڕابردوودا هێرشێکی گەورەی سایبێری کراوەتە سەر کەناڵەکانی چالاکی دەنگ و ڕەنگی ڕژێم و هەتا ئێستا سەرچاوەی ئەو هێرشانە نەدۆزراونەتەوە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە زۆرێک لەو هێرشانە لە ڕێگای ڕۆبات و هەندێکیش بە دەستی هەکرەکان بەڕێوە چوونە.
لە بەرە بەری چل و سێیە مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕژێمدا، بە دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" هێرشێکی گەورەی سایبێری کرایە سەر زۆربەی کەناڵەکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ڕژێم و ڕژێم لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەستەوەستان ماوەتەوە.