TR KU SO
FB X
Cîhan

ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2020 02:37

 

پەیامی کورد ... ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج

 

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، سێ موشەک ئاراستەی یەکێک لە خانوە چۆڵەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ژمارەیەک موشەک لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون، هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبوە، هێزە ئەمنیەکانیش گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردوە.

 

هاوکات، شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق بڵاویکردەوە، سێ موشەک لە ناوچەی بیجیەی رۆژئاوای بەغدا، ئاراستەی یەکێک لە خانوە چۆڵەکانی ناوچەی سەوز کراون، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.

Paylas: