TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆپێک: نەوتی هەناردەکراوی عێراق ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات

Navas Jan
Admin
📅 03 Nisan 2022 16:58

پەیامی کورد... ئۆپێک: نەوتی هەناردەکراوی عێراق ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات

ئۆپێک دەڵێت، نەوتی هەناردەکراوی عێراق ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات و دەبێتە ٤ ملیۆن و ٤٦١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لەمبارەیەوە ڕێکخراوی ئۆپێک ئاشکرایکرد، ٤٠٠ هەزار بەرمیل بۆ پشکی نەوتی هەناردەکراوی عێراق زیاد دەکرێت و لە مانگی داهاتووەوە دەبێتە چوار ملیۆن و ٤٦١ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

هاوکات بەپێی خشتەی نوێی ئۆپێک، لە ڕێککەوتنی ئۆپێک+دا ڕێگە بە عێراق دراوە بەرهەمی نەوتی خۆی زیادبکات و لە مانگی ئایاری داهاتوودا نەوتی هەناردەکراوی عێراق ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاتر دەکرێت.

خشتەی نوێی ڕێکخراوی ئۆپێک ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی نیسان ٤٧ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەچێتە سەر پشکی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و بە بەراورد بە مانگی ئازاری ڕابردوو ٩١ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاتر دەبێت.

شایەنی باسە ڕێکخراوی ئۆپێک ئەوەشی ئاشکراکردووە، عێراق بووەتە دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتی ئۆپێک لە دوای سعوودیە و سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە ئۆپێک+ دوای سعوودیە و ڕووسیا، پێشتر کۆمەڵەی ئۆپێک+ وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی پابەند کردبوو بە کەمکردنەوەی نەوتی هەناردەکراو وەک هەوڵێک بۆ بووژاندنەوەی بازاڕی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

Paylas: