پاڵنەری ئەمریکا بۆ دەرچوون لە ڕێکەوتنی لە ناوبردنی مووشەکەکان لەگەڵ ڕووسیا
ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە کە لە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا کە پەیوەستە بە لەناوچوونی مووشەکگەلێک بە بۆردی نێوەند و کۆتا دەرچووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەرەڕای ووتنی بیروڕایان سەبارەت بە ڕاگەیندراوی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ووتی : " نییەتی ئەمریکاییەکان لەمکارە ، ئارەزووی درووست کردنی جیهانێکی تەکلایەنەیە . "
پێشتر ترامپ ووتبووی کە ئەمریکا لە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا پەیوەند بە لەناوبردنی مووشەکگەلێک بە بۆردی نێوەند و کۆتا دەردەچێ . سەرەڕای ئەوەی کە ئەو مۆسکۆی بە تێكشکاندی ڕێکەوتنەکە تاوانبار کرد .
ئەم سەرچاوەیە لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەرەڕای ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاند کە ڕووسیا بارەها بە شێوەی گشتی سیاسەتی ئەمریکای لە سەر ئەم ڕێکەوتنە فاش کردووە . بە پێی ووتەکانی ئەو واشینتۆن ماوەیەکی زۆرە کە ئەم هەنگاوەی بۆ لە ناوبردنی پێگەکانی ئەم ڕێکەوتنە هەڵگرتووە .ئەو هەروەها ڕایگەیاند : " هەروەها ئەم بڕیارە لە سیاسەتی ئەمریکییەکاندایە ، دەرچوون لە ڕێکەوتنەکانی نێونەتەوەیی و یاسایی کە ئەرکی هاوبەشیان لەگەڵ شەریکەکانیان هەیە و مانای تایبەتی بە خۆی شکێنەر دەکات