نیگەرانی بە حەقی ڕووسیا بە هۆی ئەگەری هێرشی لەناکاوی ناتۆ
پەیامی کورد ... نیگەرانی بە حەقی ڕووسیا بە هۆی ئەگەری هێرشی لەناکاوی ناتۆ
ڕووسیا بە حەق لە ئەگەری هێرشی ناتۆ نیگەرانە چوونکە لە ماوەی سەدەکانی ڕابردوودا لە لایەن ئاڵمانیا ، سوید ، لەهێستان ، فەرەنسا و تەنانەت ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە کەوتووەتە بەر هێرشەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم باوەڕە لە مەقالەی پیتەر سووچیۆ ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە بڵاکراوەی نەشناڵ ئینترێست دا بەیان کراوە
هەروەها ئاماژەی کردووە : ئێستا زۆربەی ئەمریکییەکان دەتوانن هرەشەی ناتۆ بۆ سەر ڕووسیا وەکوو درووستکراوی بیر و عەقل لەقەڵەم بدەن بەڵام مۆسکۆ ماوەیەکی زۆرە ئاستی بەرزی چالاکییەکانی ئەم یەکیتی یە سەربازییە لە نزیک سنوورەکانی خۆیدا دەبینیت
بە ووتەی نووسەری ئەم مەقالەیە ، لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی سارد و تێکچوونی یەکیتی شەورەوی ، ڕووسیا لە زۆربەی ڕووەکانەوە زۆر لاوازتر و جیگای زەرەرو زیانتر بوو لە زۆربەی سەدەکانی پێشووی شەورەوی لەوانەش لەهێستان ، مەجارێستان و ڕۆمانیا و هەروەها کۆماری چیک و سلۆڤاکیایە کە ئیستا بەشێک لە ناتۆ هەژمار دەکرێت .
هەر بۆیە جێگای سەرسووڕمان نییە کە مۆسکۆ ئەرتەش و هێزی دەریایی خۆی بەهێز دەکات ، بە شێوەی بەردەوام ڕاهێنانگەلی سەربازی ئەنجام دەدات و کەل و پەلی سەربازی نوێ لەوانەش T-14 "ئارماتا" و مووشەک گەلی ژێرئاوی سەرووی دەنگ درووست دەکات .