TR KU SO
FB X
Cîhan

نیۆیۆرک تایمز : لە شەڕی ئۆکراین ٢٠٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 10 Şubat 2023 13:35
پەیامی کورد   ...  نیۆیۆرک تایمز : لە شەڕی ئۆکراین ٢٠٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ژمارەی سەربازانی ڕووسیا کە لە شەڕی ئۆکراین کوژراو و بریندار بوون دەگاتە ٢٠٠ هەزار سەرباز.

ئەم بەرپرسانە پێیان وایە خەمڵاندنی ژمارەی کوژراوانی ئەم شەڕە "ئەستەمە" چوونکە بە ووتەی ئەوان مۆسکۆ بە زۆری ژمارەی کوژراو و بریندارەکان کەم دەکاتەوە.

Paylas: