نیۆیۆرک تایمز " ئەورووپا هاتنی ئەمریکییەکان قەدەغە دەکات
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز " ئەورووپا هاتنی ئەمریکییەکان قەدەغە دەکات .
نیۆیۆرک تایمز لە ئەگەری هەنگاوی ئەورووپا بۆ پێشگرتن لە هاتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی بە بۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک نیۆیۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئاگادر ڕاپۆرتیان دا کە یەکیتی ئەورووپا لەوانەیە هاتنی ئەمریکییەکان بۆ دوورگەی سەوز قەدەغە بکات .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە ، یەکیتی ئەورووپا بە نیازە لە یەکەمی مانگی داهاتووەوە سنوورەکانی بکاتەوە بەڵام بەو پێیەی کە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ویلایەتەیەکگرتووەکان هەروا بەردەوام لە ئاستێکی باڵادایە ، لەوانەیە کە هاتنی ئەمریکییەکان قەدەغە بکات .
نیۆیۆرک تایمز ئاماژەیەکی بە ناوی سەرچاوەکانی خۆی نەکردووە بەڵام لە زاری بەرپرسانی ئەورووپاییەوە نووسی کە یەکیتی ئەورووپا دوو ڕەشنووسی لەو موسافرانەی کە شانسی ئەوەیان هەیە بچنە ناو دوورگەی ئەورووپاوە ئامادە کردووە