چین " سەگ " ی لە لیستەی ئاژەڵانی خواردەمەنی دەرهێنا
پەیامی کورد ... چین " سەگ " ی لە لیستەی ئاژەڵانی خواردەمەنی دەرهێنا .
وەزارەتی کشت و کاڵی چین " سیگ " ی لە لیستەی ئاژەڵانێک کە دەتوانرێ وەکوو ئاژەڵی خواردەمەنی هەژمار بکرێت ، دەرهێنا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرزەوە ، وەزارەتی کشت و کاڵی چین بە فەرمی ڕایگەیاند کە چیتر سەگ وەکوو ئاژەڵێکی خواردەمەنی لە بەرچاو ناگرێت و ئەمە وەکوو کاردانەوەیەک بووە بۆ بڵابوونەوەی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا .
ووتەبێژی وەزارەتخانەکە جەختی کردەوە ، لەگەڵ پێشکەوتنی کەلتوور و تەمەدۆن ، سەگەکان تەنیا هاوڕێیانی مرۆڤ بە هەژمار دێن و هەربۆیە چیتر وەکوو ئاژەڵێکی خواردنی هەژمار ناکرێت .
لە بەرواری ٢ی ئەم مانگەدا ڕاپۆرت درا کە لە شاری شنژن ، بەرپرسان خاوردنی گۆشتی سەگ و پشیلەیان قەدەغە کردووە . ئەم قەدەغەیە بۆ یەکەمین جار لە سنووری سەرزەوینە سەرکەکیەکانی چین دا پەسەند کرا کە لە سەرەتای مانگی مەی یەوە دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە