TR KU SO
FB X
Cîhan

نیشانەشکێنێکی دەستەبژێری کەنەدا لە ئۆکراینا خۆبەخشانە دەجەنگێت

Navas Jan
Admin
📅 08 Mart 2022 23:09

پەیامی کورد... نیشانەشکێنێکی دەستەبژێری کەنەدا لە ئۆکراینا خۆبەخشانە دەجەنگێت

نیشانەشکێنێکی کەنەدی ڕووی لە ئۆکراینا کردووە بەمەبەستی بەرگریکردن لەو وڵاتە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا.

«واڵی» ناسناوی نیشانەشکێنەکەیە کە خەڵکی کانتۆنی کیبکی کەنەدایە، یەکێکە لە نیشانەشکێنە دەستەبژێرەکانی کەنەدا و پێشتر لە ڕیزەکانی ئەو هێزەی وڵاتەکەیدا خزمەتیکردووە.

بەپێی سەرچاوەکان، «واڵی» چوارشەممەی ڕابردوو لە کەنەداوە گەیشتووەتە ئۆکراینا و خۆبەخشانە هاوسەنگەری سەربازانی ئۆکراینی شەڕی ڕووسیا دەکات.

چوونی نیشانەشکێنەکەی کەنەدا بۆ ئۆکراینا، هاوکاتە لەگەڵ چوونی ژمارەیەک سەربازی کەنەدی بۆ ئەو وڵاتە و ناردنی چەک و تەقەمەنی و مووشەکی دژە تانک و پێداویستیی سەربازیی دیکە لەلایەن کەنەداوە بۆ ئۆکراینا.

Paylas: