TR KU SO
FB X
Cîhan

نەشناڵ ئینترێست ... ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ژێردەریاییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس دەربڕی

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2019 13:27

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ژێردەریاییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس دەربڕی .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە نەشناڵ ئینترێست ئەمریکا نیگەرانە لە ژێردەریاییە ئێران لە کەنداوی فارس . ژێردەریایی " غەدیر " ی ئێران بەو شێوەیە کە ڕاگەێندراوە زۆر پێشکەوتوووە و لە ڕاستیدا نموونەیەکی باشتر درووستکراوە لە ژێردەریاییەکانی هاوشێوەی " کلاس یۆنۆی کۆریای باکوور ". ە

ئێران ئێستا بە دوای پەرەپێدانی ژێردەریاییەکانی خۆیەتی و لە حاڵی ئێستادا خاوەنی ژێردەریاییەکانی جۆری " فاتێح " ە کە لەگەڵ ژێردەریاییەکانی ئاڵمانیا دەتوانرێ بەراوورد بکرێت .

ژێردەریاییە نوێیەکانی ئێران دەتوانن لە ئاوەکانی کەم عۆمقی کەنداوی فارسدا مەترسیدار بن هەر بۆیە ئەم بابەتە نیگەرانی ئەمریکای زیاد کردووە

Paylas: