TR KU SO
FB X
Cîhan

نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی تاران - دیمەشق بە ١٧٢ سەرنشینەوە لە بنکەی ڕووسیا لە سووریا

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2020 18:00

پەیامی کورد    ...    نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی تاران - دیمەشق بە ١٧٢ سەرنشینەوە لە بنکەی ڕووسیا لە سووریا  .

فڕۆکەیەکی مەسافری بە ١٧٢ سەرنشینەوە کە لە تارانەوە فڕیبوو و لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانە لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ ناوچەی سەر دیمەشق ئەوەندی نەمابوو کە بکەوێتە بەر سیستەمی دژە مووشەکی ئاسمانی سووریا وە ، بۆ بنکەی ئاسمانی حۆمەیمیم  ی ڕووسیا هیدایەتی دراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنڕال ئیگوور کوناشێنکۆف ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ڕایگەیاند : لە کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە ، چوار فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئێف - ١٦ ی ئیسرائیل بێ هاتنەوە ناو سنووری ئاسمانی سووریاوە بە هاوێشتنی ٨ مووشەکی زەوینی بە ئاسمان بۆ سەر ناوچەی دیمەشق هێرشێکی لەناکاو و غافڵگیرانەیان ئەنجام دا .

کوناشێنکۆف هەروەها ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی دەوڵەتی سووریا لە جەرەیانی بەرپەچدانەوەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بە شێوەی چالاکانە لە سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی کەڵکیان وەرگرتووە .

 

Paylas: