Cîhan
نیشتنەوەی ئێمێرجێنسی فڕینی دوبەی - ئۆسلۆ لە فڕۆکەخانەی شیراز
فڕۆکەی دوبەی بەرەو ئۆسلۆ بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە فڕۆکەخانەی شیراز بەپەلە نیشتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئێحسان ئۆستوار ، بەرپرسی پەوەنییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهید دەستغەیبی شیراز لە نێشتنەوەی بەپەلە و ئێمێرجێنسی فڕۆکەی دوبەی بەرەو ئۆسلۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شیراز هەواڵیدا .
بەدیعی فەر ، بەرپرسی گشتی فڕۆکەخانەی پارێزگای فارس لەمبارەوە ڕایگەیاند : نێوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی ڕێگای دووبەی بۆ ئۆسلۆ " نەرویج " لە یەکێک لە مۆتۆرەکانی تووشی کێشە بوو و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شیراز نیشتنەوەی بەپەلە و ئێمێرجێنسی ئەنجام دا هەروەها ڕایگەیاند ئەم فڕۆکەیە ١٧٠ سەرنشینی و ١٨ کادیری فڕینی هەبووە