TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهو : ئیسرائیل لە ئامادەیی تەواو دایە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران

سارا
Yazar
📅 21 Nisan 2018 02:54

بێنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکانی ووڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەڕەشەکانی ئێران.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو، لەمیانەی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، ووتەیەکی پێشکەش کرد.

ناتانیاهو لە بەیاننامەکەدا ووتی: “گوێبیستی هەڕەشە دەبین لە لایەن ئێرانەوە، سەربازانی سوپا و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ گشت سیناریۆیەکان، بەرپەرچی هەموو ئەوانە دەدینەوە کە بیانەوێت هەڵبکوتنەسەرمان”. لە بەردەوامی قسەکانیدا بەڵێنی ئەوەشی دا ” ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ووڵاتەکەی ووڵامیان دەداتەوە”

لە ١٦ی ئەم مانگە ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بنکەیەکی ئێران لە سووریا و لە ئاکامدا حەوت سەربازی ئێرانی کوژراون.

Paylas: