ناتانیاهوو داوای بە دەستەوە گرتن و کۆنترۆڵی هێزی تەواوی سیاسەتی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر بە ئێران
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو داوای بە دەستەوە گرتن و کۆنترۆڵی هێزی تەواوی سیاسەتی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر بە ئێران
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاکسیووی بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە بێنیامین ناتانیاهوو داوای کۆنترۆڵی تەواوی سیاسەتی ئیسرائیل دەکاتە لە بەرامبەر بە ئێران و ئەمە دەتوانی ببێتە هۆی کێشە و دووبەرەکی گەلیک لە دەوڵەتی ئیسرائیل دا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئارتی عەرەبی ، ناتانیاهوو بە پێچەوانەی ڕێکارگەلی نەرم و نیانتری " بێنی گانتس " وەزیری بەرگری و " گابی ئەشکەنازی " وەزیری کاروباری دەرەوە و بەرپرسانی ئیسرائیل و دەزگا ئەمنییەتییەکان بە باشتر دەزانن ، خەریکی ئامادەکاری بۆ بەرەوڕووبوونەوەیەکی زۆر قورس لە بەرامبەر بە بەرنامەکانی جۆ بایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران ە .
بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی بە فەرمانی ناتانیاهوو ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل " مئیر بن شابات " لە بەرواری ٢٩ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو نامەیەکی بۆ بێنی گانتس ناردووە و لەو نامەیەدا ئاماژەی کردووە : " بە پێی فەرمانگەلی دەرکراوی سەرۆکوەزیران ، هەڵوێستی حکوومەتی ئیسرائیل لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ، بە شێوەی تایبەت تەنیا لە لایەن سەرۆکوەزیران و بە پێی شیکردنەوە و لێکدانەوەی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەستەبەر دەکرێت .