TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو هۆشداری نوێی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2020 19:52

پەیامی کورد      ...    ناتانیاهوو هۆشداری نوێی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند

سەرۆکوەیزرانی ئیسرائیل دەربارەی بەرنامەکانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە دەستپێڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاند : ڤیرووسی کۆرۆنا لە هێز و بەرنامەی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران ، هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک بەدی ناهێنێت 

بە پێێ ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی بەرنامەکەی بۆ بەرگریکردن لە دەستپێڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ووتی : ئیسرائیل تەنانەت لە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنادا بەربەست دەبێت لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی 

ئەو هەروەها ووتی : ئێران بە شێوەی سیستماتیک لە ڕێگای شاردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان ، پیتاندنی مەواددی مەترسیدار و هەروەها پێشیلکردنی ڕێکەوتنەکانی دەکات . بۆیە بە گرینگیدان بەمانە پێویستە و گرینگییەکی زۆری هەیە کە کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ ئەمریکا یەک بگرن و گەمارۆی تووند لە دژی ئێران بە کار بهێنن . ئیسرائیل ئیزن بە ئێران نادات کە چەکگەلی ئەتۆمی بە دەست بهێنیت و بە شێوەی سیستێماتیک بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ جێگیر بوونی سەربازی لە سنوورەکانمان بەردەوامی دەدات .

Paylas: