TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو لە توانای مەرگباری ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەسەن نەسرۆڵڵا

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2019 17:28

پەیامی کورد  ...  بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە توانای " مەرگباری " ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەسەن نەسرۆڵڵا ڕابەری حزبۆڵڵای لوبنان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، ناتانیاهوو دوێنێ دوای کۆبوونەوەی هەیئەتی وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل ووتی : " هێزی هێرشبەری مەرگباری ئەرتەشی ئیسرائیل بەرامبەر حزبۆڵڵا ڕاوەستاوە .

باوەڕتان هەبێت نەسرۆڵڵا مافی ئەوەی هەیە ، نەیەوێ مستی ئاسنینی ئێمە هەست پێ بکات .

سەرۆکوەزیارنی ئیسرائیل هەروەها ووتی حزبۆڵڵا بە هۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوە و وێران کردنی توونێلەکانی ئەم گرووپە لە سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل تووشی سەرلێشێواوی گەورە بووە و ئەم گرووپە کاردانەوەی " دۆخی خراپی ماڵی " ئەوانە .

هەروەها نەسرۆڵڵا بە هۆی پێداگری ئێمەوە سەرلێشێواو بووە .

ووتەکانی ناتانیاهوو لە کاردانەوە بە قسەکانی حەسەن نەسرۆڵڵا بوو کە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئەرتەشی ئیسرائیل لە سووریا هۆشداری دابوو

Paylas: