TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو : ئێران درۆ دەکات کە ئۆپراسیۆنی هەناردنی مانگی دەستکردی بۆ گەردوون سەرکەوتوو نەبووە !!!

سارا
Yazar
📅 15 Ocak 2019 20:49

پەیامی کورد  ...  بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا ئێران هەر چی زووتر خاکی سوریا بە جێ بهێڵێت و هەروەها بە پێچەوانەوە ئیسرائیل بە هێرشەکانی خۆ بەردەوامی دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناتانیاهوو جەختی کردەوە کە ئێران درۆ دەکات تەنانەت کاتێک کە ڕایدەگەێنێت ئۆپراسیۆنی هەناردنی مانگی دەستکردی بۆ گەردوون سەرکەوتوو نەبووە .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند : " من بە ئێوە دەڵێم خێراتر لە سووریا دەربچن . ئێمە هێرشەکانمان ڕانەگرین . "

ئەو هەروەها قسەکانی بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بەەوەی کە ئێران تەنیا ڕاوێژکاری سەربازی لە سووریا هەیە و ڕەوانی ئەو ووڵاتەی کردووە و ئامادە بوونی سەربازی بە شێوەیەکی بەردەوام لە ناو خاکی سووریا بوونی نییە بە ڕاستی نەزانی .

ناتانیاهوو ووتی : " ئەوان هەموو کات درۆ دەکەن و درۆ دەکەن تەنانەت کاتێک کە هەواڵ دەدەن هەوڵەکانیان بۆ هەناردنی مانگێکی دەستکرد بۆ گەردوون سەرکەوتوو نەبووە  . "

ناتانیاهوو ئاماژەی بە قسەکانی ژنێڕاڵ حەسەن فیرووزئابادی دا کە ووتبووی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە سووریا تا ئەو کاتەی کە تێرۆریست لەو ناوچەیە بە تەواوی شکست دەهێنێت دەمێنێتەوە .

Paylas: