TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو : ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەستی هەیە

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2019 01:18

پەیامی کورد  ...  بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە نیگەرانی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوویەتی ، ئیران بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ووڵاتەکەی دا تاوانبار کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند :" پاڵپشتی حکومەتی ئێران لە بێنی گانتز و یائیر لاپید ، دیار و ڕوون و بەرچاوە " .

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵێ هاک کردنی تەلەفۆنی بێنی گانتز لە لایەن ئێرانەوە ، بوو بە هۆی بەرپابوونی جەنجاڵی میدیاکان لە ئیسرائیل و ناتانیاهوو لەم بابەتە سوودمەند بوو .

ناتانیاهوو شەوی شەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " شاباک جەختی کردووەتەوە کە سەرۆکوەزیران ئاگای لە بابەتی تەلەفۆنەکەی گانتز نەبووە ، هەربۆیە گانتز و لاپید ئەم ڕاستییە لەکەداردەکەن کە حکومەتی ئێران ئاشکرا و ڕاسیەوخۆ لەوان پاڵپشتی دەکات ، ئەوان پاڵپشتی بەرجام بوون بەڵام ناتانیاهوو لەگەڵی ڕووبەوڕوو بووەوە و دژی ڕاوەستا ."

"یائیر لاپید " ڕابەری حزبی " داهاتووییە " مانگی ڕابردوو لە هاوپەیمانییەک لەگەڵ حزبی ئیقتێدار ی ئیسرائیل لەگەڵ ڕابەر " بێنی گانتز " هاوپەیمانی شین – سپی تەشکیل کرد . ئەم هاوپەیمانییە لە ئێستادا بە بەهێزترین ڕەقیب لە ١٠ ساڵی سەرۆکوەزیرانی ناتانیاهوو دا گەیشتووە .

Paylas: