TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو : تا هەموو زیندانییەکان ئازاد نەکرێن، ئاگربەست ناکرێت

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2023 15:15
پەیامی کورد   ...  ناتانیاهوو : تا هەموو زیندانییەکان ئازاد نەکرێن، ئاگربەست ناکرێت

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل :لە ئێستادا غەززە گەمارۆ دراوە و سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆن لەم شارە ئەنجام دەدات.

ئیسرائیل فشارەکانی بۆ سەر حەماس زیاد کرد و ژمارەیەکی زۆر لە "تیرۆریستا"نی لە ژێر زەویدا کوشت.

حەماس تێدەگات کە ئێمە دێینە ئەو شوێنانەی کە هەرگیز بیریان لەوە نەدەکردەوە بچینە ژوورەوە.

ئیسرائیل ڕایگەیاند : هەتا ئەو کاتەی کە هەموو زیندانییەکان نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە هیچ ئاگربەستێک ڕازی نابێت.

هەموو دەسەڵاتی حەماس بۆ سەرکردایەتیکردنی غەززە لەناو دەبەین. ئیسرائیل ناوەستێت.

Paylas: