Cîhan
ناتانیاهوو : تا سەرکەوتن ناوەستین
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو: تا سەرکەوتن ناوەستین
تا نەگەینە ئامانجەکانمان شەڕ ناوەستێت. پێویستە حەماس لەناوببرێت، ڕفێنراوەکان بگەڕێنەوە و دڵنیابین لەوەی غەززە چیتر هەڕەشە نییە بۆ سەر ئیسرائیل.
پێشنیار دەکەم حیزبوڵڵا لە حەماسەوە فێربن. ئێمە بڕیارمانداوە هەموو دانیشتوانی باکوور بگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان؛ ئێمە سەرەتا لە ڕێگەی سیاسییەوە بەدوای ئەم ئامانجەدا دەگەڕێین، ئەگەر نا، لە ڕێگەی ترەوە مامەڵە دەکەین.
دوێنێ هەسەدە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار زایۆنیستی دانیشتووی باکوور لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکانی ئەم بزووتنەوەیەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.